چاڵاکییەکانی مانگی شوباتی بەشی کیمیا February 28, 2022 Category: chemistry Leave a comment ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١-٢-٢٠٢٢ سیمینارێک لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەش بەڕێز د. دلێر دڵشاد کوردە پێشکەش کرا سەبارەت بە چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە کۆرسی دووەم. لە سیمینارەکە بەڕێزیان باسی دواین ڕۆژژمێری زانکۆی کرد بۆ هەردوو سیستمی ساڵانە و سیستمی سیمیستەرات. سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە پرسیار و وەڵامی ئامادەبووان.ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٥-٢-٢٠٢٢ سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز پ.ی. د. شیماء صفر نجم لەژێر ناونیشانی ڕێگاکانی وانە ووتنەوە. لە سیمینارەکە بەڕێزیان زۆر بە گرنگی باسی ڕۆڵی مامۆستای کرد لە گەیاندنی ئەو زانیاریانەی کە پێویستە قوتابیان پێی ئاشنابن لە کاتی وانەکاندا. جگە لەمە باسی کەم و کوڕییەکانی هەندێک لە مامۆستایان و قوتابیانی کرد لەپرۆسەی فێربوون. رۆژی سێ شەمە بەرواری ٢٢-٢-٢٠٢٢ سمینارێک پێش کەش کرا لە لایەن بە رێز دکتورە گولیزار لەژێر ناونیشانیLipid and Cardiovascular diseasesلە سیمینارەکە بەڕێزیان باسی ڕۆڵی چەوریە جیاوازەکانی ناو جەستەی مرۆڤی کرد کە چۆنێک ڕۆڵ دەبینن لەو ئاستەنگانەی لەناو سیستەمی خوێن دروست دەبێت و چۆن دەکرێت خۆمان بپارێزین لەو نەخۆشیانەیی کە ئەم چەورییانە هۆکارن لە دروست بوونیان.