چۆنێتی بەکارخستن و پێدانی ڕۆڵی شایستەی ڕێنمایی کاران لەقوتابخانەکاندا

دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بەرواری 20-9-2022 بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەشی ڕێنمایی دەرونی سەردانی بەڕێز(پ.د.سعيد عمر ابراهیم)ڕاگری کۆلێژی پەروەردەیانکرد، بەمەبەستی گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لەسەر چۆنێتی بەکارخستن و پێدانی ڕۆڵی شایستەی ڕێنمایی کاران لەقوتابخانەکاندا، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز(پ.د.سعید عمر ابراهیم)ڕاگری کۆلێژی پەروەردە وێڕای پێشوازییەکی گەرم لە سەرۆکی بەش و مامۆستایانی بەشی ڕێنمایی ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆهەردەست پێشخەری و هەوڵێک لەوبارەیەوە.

Leave a comment