لهدرێژهی سمیناری ههفتانهی بهشی زمانی كوردی.. ڕۆژی سێشهممه سمیناریك بۆ بهڕێز (پ.ی.د. حاتم ولیا ) ڕێكخرا، دهربارهی تیۆری حوكمكردن و بهستنهوه، كه بهڕیزیان بهشێوازێكی ورد و زانستیانه شیكردنهوهی بۆ تیۆرهكه كرد.. كهوا ئەم تيۆرە مۆدێلێكى ترى شيكردنەوەى ڕێزمانە بەرهەمهێنه كەى چۆمسكييە. ناوەكە لە (( چەند وانەيەك لەبارەى تيۆرى حوكمكردن و بەستنەوە )) لەساڵى 1981 ەوە سەرى هەڵداوە . بەپێي تيۆرى GB بەشێكى گەورەى رێزمان لەهەموو زمانێكدا هاوبەشە. هەربۆيەش تيۆري GB بەشێكە لە رێزمانى سەراپا (نێو جيهانيى – Universal Grammar).
ئەم تيۆرە باوەڕى وايە كە رێزمانى سەراپا دەتوانرێت بۆ دوو پێكهاتەى سەرەكيى دابەش ببێت كە بريتين لە: ئاستەكانى نواندن و سيستەمي كۆتەكان. هەرچەندە كە هەردوو لقە تيۆرى (حوكمكردن – Government) و (بەستنەوە – Binding) ناونيشانى تەواوى تيۆرەكەيان هەڵگرتووە ، بەڵام لەڕاستييدا تيۆرى GB لەچەند لقە تيۆرێكى جۆراوجۆر پێكهاتووە. ئەم لقە تيۆرانەش تێكەڵ بەيەكتر دەبن و كار لەيەكتر دەكەن بۆ ئەوەى ڕێگابەبەرهەمهێنانى ڕاستترين ڕۆنان بدرێت. بەهۆى ئەو ڕێگايەى كە ئەم تيۆرانە كار لەيەكترى دەكەن، GB وەك تيۆرێكى مۆديولاريى وەسف دەكرێت. لقە تيۆرە سەرەكييەكانيش ئەمانەن:
تيۆرى ئێكس بار : پەيوەستە بە رۆنانى پێكهێنە سەرەكييەكانى ڕستەوە.
تيۆرى تێتا : پەيوەستە بەڕۆنانى ئارگيومێنتەكانى كردارەوە.
تيۆرى بەندێتيى: پەيوەستە بە كۆتەكانى جووڵاندنەوە (دانانى سنوور لەسەر گواستنەوەكان )
تيۆرى حوكمكردن: پەيوەستە بەشوێنى فرێزە ناوييە ديارەكان و كاتيگۆرييە ناديارەكان.
تيۆرى دۆخ: پەيوەستە بەشوێنى ئارگيومێنتە فرێزە ناوييەكانەوە.
تيۆرى بەستنەوە: پەيوەستە بەدابەشبوونى كەرەسە ئەنافۆڕييەكان و كاتيگۆرييە بەتاڵەكان
تيۆرى كۆنترۆڵ: پەيوەستە بە لێكدانەوەى ئەو رستييلانەى (كڵۆزانەى) كە بكەرێكى ئاشكرايان نييه سمینارهكه بووه جێی سهرنجی مامۆستایانی ئامادهبوو .