بە ئامادەبونی بەرێز (پ.ی.د.سه‌عید عمر ابراهیم) ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر (پ.ی.د.سه‌میر جودت)، سەرۆک بەشە به‌ڕیزه‌كان و مامۆستایان و قوتابیانی ئازیزی كۆلیژه‌كه‌مان.. ڕۆژی ئاڵا (۱۷ – ۱۲ – ۲۰۱۹) بەرز ڕاگیرا، دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.. به‌ڕیز ڕاگری كۆلیژ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه تیشكی خسته سه‌ر مه‌زنی ئه‌م ڕۆژه، و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده وه‌فایه‌كه بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو به‌رز ڕاگرتن و شكۆمه‌ندی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، پاشان وتاری نوێنه‌رایه‌تی یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێشکەشکرا كه باس له‌پیرۆزی و گه‌وره‌یی رۆژی ئالا و شكۆی ئه‌م یاده كرا.. پاشان به گۆرانی و میوزیك كۆتایی به یاده‌كه هێنرا .
به‌رز و پیرۆز بێت هه‌میشه ئاڵای کوردستان