ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر 10 ی بەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێز م. احمد کانی بەرپرسی لقی 2 و ئەندامی سەرکردایەتی هەولێری پ.د.ک. و بەڕێز پ.د. جوهر فتاح سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پ.ی.د. سعید عمر ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز م. لاوەند دزەیی ب. ناوچەی ئاسۆ و بەڕێزان پ.ی.د. گەلاوێژ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و پ.ی.د. نهلە قادر ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عیراق و بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پ. د. مصطفی عطار و بەڕێزان ژمارەیەک لە ڕاگرە بەڕێزەکان و ی. ڕاگر و مامۆستایانی خۆشەویست و بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی کۆلێژ سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی هەستا بە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و پیرۆزبایی مامۆستایانی خانەنشین و بەڕێزان کە پلەی زانستیان بەرز بۆتەوە.
شایانی باسە ڕێوڕەسمەکە بە دابەشکردنی خەڵاتەکان دەستی پێکردوو کۆتایی هات بە دابەش کردنی شیرینی.
پیرۆزە لە هەمووان و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتن




