کردنەوی چەند هۆڵ و تاقیگە پاش کاری نوژەن کردنەوە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ September 28, 2022 Category: Uncategorized Leave a comment ئیمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٩/٢٠٢٢ پێش نیوەڕۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (پ.ی.د. کامران یونس) بە یاوەری بەڕێر ی. سەرۆکی زانکۆ (پ.د. مصطفی عطار) سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد بۆ لە نزیکە ئاگاداربوون لە ڕەوشی کۆلێژ و کردنەوی چەند شوێنێک کە نوژەن کرانەوە، شایانی باسە بەڕێز سەرۆکی لە لایەن بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. سعید عمر) و ی. ڕاگر (پ.ی.د. سمیر جودت ) و گشت سەرۆک بەش و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ پێشوازی لێ کرا.بەڕێزیان ئەم شوێنانەی کردەوە:١- ڕاگرایەتی کۆلێژ.٢- تاقیگەی کۆمپیوتەر لە بەشی ماتماتیک.٣- پرسگەی بەشە مرۆڤایەتیەکان.٤- سکرتاریەتی بەشی زمانی ئینگلیزی.٥- هۆڵەکانی بەشی زمانی کوردی و زمانی ئینگلیزی.شایانی باسە سوپاسی بێ پایانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرا لە لایەن ڕاگر و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایان و قوتابیان.لە لایەن خۆیەوە بەڕێزیان پەیمانیدا هەردەم بە دەم داواکاری کۆلێژەکان بێت و هەر چی لە خزمەتی مامۆستایان و قوتابیان بێت درێغی لێ نەکەن.