لە مەراسیبمێکدا ڕێکەوتی 2018/11/11 رۆژی یەکشەممە بە چاودێری بەڕێز ڕاگر(پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سعید عمر إبراهيم) و بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی گشت بەشەکانی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ، پێشانگایەکی کتێب کرایەوە چەندەها کتێبی جۆراو و جۆر بە ناونیشانی جیاواز خرانە بەر دیدی خوێنەران. قوتابیانی کۆلێژ وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێز راگر بۆ کردنەوەی پێشانگاکە خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە و پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆ و کۆلێژ و هەروەها قوتابیان لە هەمان کاتیشدا داواکار بوون کە ئەم جۆرە پێشانگایانە زیاتر بکرێن.