ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١٠ ڕاگری کۆلیژی پەروەردە، بەرێز پ.ی.د.مازن عبدالخالق عوسمان ، و بە ئامادەبوونی بەرێز د.کەوسەر نەجیب سەرۆکی بەشی زمانی سریانی پێشوازیان کرد لە بەرێز د.ئەڵدا بینامن، پرۆفیسۆری یاریدەر لە پسپۆری مێژوو لە زانکۆی ئەلدۆنی ئەمریکی، وبەڕێوەبەری توێژینەوەکان.
_USAID
کە رێکخراوێکە پشتگیری لەو پرۆژانە دەکات کە گرنگی دەدات بە پاراستنی کەنەسی کۆن بۆ نەتەوە کەمینەکان .
.لە دیدارەکەدا گفتوگۆی لەبارەی گرنگی بەشی زمانی سریانی کرا لە پاراستنی زمان و رۆشنبیری سریانی لەکوردستان وعێراق، وهەروەها باس لەوە کرا کە دەکرێت کە هەر دوو زانکۆی سەلاحەددین /هەولێر و زانکۆی دیلتون بەشدار بن بۆ بەرەو بردنی ئامانجە هاوبەشەکانیان سەبارەت به گرنکی فرە نەتەوایەتی و یەکترقبولکردن و پێکەوە ژیان لە نێوان نەتەوەکان.


