گه‌شتی زانستی December 13, 2019 Category: College, Kurdish Language Leave a comment كاره ناوازه‌كانی كۆلێژه‌كه‌مان/ به‌شی كوردی به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌ژێر چاودێری به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د. سعید عمر أبراهیم) ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12/12/2019 به‌شی زمانی كوردی به‌سه‌رۆكایه‌تی (د.گۆران فه‌یزی) و هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیان و ئاماده‌بوونی مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانی به‌شی زمانی كوردی، گهشتیكیان ئه‌نجامدا بۆ زانكۆی سۆران، شایه‌نی باشه گه‌شته‌كه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی زانستی بوو كه‌تیایدا چه‌ند به‌شێكی زانكۆیان به‌سه‌ر كرده‌وه، پاشان له‌هۆڵی كۆنفرانسی فاكه‌لتی ئاداب سمینارێك پێشكه‌شكرا كه سه‌رۆكی به‌شی زانی كوردی فاكه‌لتی ئاداب (د.سیروان زه‌ند) باسی كار‌و پڕۆژه زانستیه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌میشه خۆیان به قوتابی زانكۆی دایك/ سه‌لاحه‌ددین) ده‌زانن و به‌دڵسۆزیه‌وه كارده‌كه‌ن و به‌وه‌فا ده‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌ركی سه‌رشانیان و خزمه‌تی زانكۆ، پاشان به ڤیدۆیه‌ك گشت به‌ش و چالاكی زانكۆ نیشاندرا، پاشان به‌ڕێز (د.گۆران فه‌یزی) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه سوپاسی پێشوازی گه‌رم و دڵسۆزی و وهفایانی كرد، و گرنگی زانكۆی دایك و زانكۆی سۆرانی له‌به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی زانستی له‌كوردستان ڕوون كرده‌وه بۆ ئاماده‌بووان . سوپاس بۆ پێشوازی و هه‌ماهه‌نگی زانكۆی سۆران/سه‌رۆكایه‌تی به‌شی زمانی كوردی ، فاكه‌لتی ئاداب و لێژنه‌ی نوینه‌رایه‌تی قوتابیان.