بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، ئەنجوومەنی کۆلێژی پەرەوردە سەردانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددینی کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، بەڕێز پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم راگری کۆلێژی پەروەردە، بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی نوێیدا.
لای خۆیەوە، بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین وێڕای بەخێرهێنان، هاوکات سوپاسی سەردانی راگر و ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردەی کرد بۆ سەردان و پیرۆزباییان.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی بەشێک لەو هەنگاو و رێکارانە کرا کە دەبنە هۆی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەددین بە گشتی و کۆلێژی پەروردە بەتایبەتی.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم بەناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین کرد و وێنەی یادگاریی گیرا.
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/02/viber_image_2022-02-14_17-48-58-967-1024x684.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/02/viber_image_2022-02-14_17-48-59-468-1024x684.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/02/viber_image_2022-02-14_17-49-01-012-1024x684.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/02/viber_image_2022-02-14_17-49-00-049-1024x684.jpg)