زنجیرە سیمینارە زانستیەکان November 2, 2023 Category: Uncategorized Leave a comment لە درێژەی زنجیرە سیمینارە زانستیەکان ڕێکەوتی ٣١-١٠-٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ”پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان”و بەڕێز ی.راگر “سمیر جودت بلال” و مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێژ ڕێکخراوی زاد سیمینارێکی سازکرد لەژێر ناونیشانی «شێرپەنجەی مەمک، هۆکارەکان و خۆپارێزی» سەرەتا لەلایەن «دكتۆر سامی سەلیم» پزیشکی پسپۆڕی گرێ و شێرپەنجە، باسێکی پوختی داتا و زانیارییەکانی شێرپەنجە بە گشتی و شێرپەنجەی مەمک بەتایبەتی لە جیهان و هەرێمی کوردستان کرا و هۆکارە باوەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ئاماژە پێدا و لەسەری دووا، پاشان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی «دکتۆرە نەرمین تەها» بەشی دووەمی سیمینارەکە پێشکەش کرا و تیایدا بە باسی شێرپەنجەی مەمکی کرد بە وردی زانیاری بە ئامادەبووانی سیمینارەکە بەخشی دەربارەی هۆکار و نیشانە و خۆپارێزی لە هەمبەر شێرپەنجەی مەمک.لەکۆتایدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردە/زانکۆی سەلاحەددین سوپاس پێزانی پێشکەش بە دکتۆرە “نەرمین طه” و دکتۆر “سامی سلیم ” کرد .