سەردانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی بۆ کۆلێژی پەروەردە July 11, 2023 Category: Uncategorized Leave a comment ئەمڕۆ سێ شەممە ١١/٧/٢٠٢٣ بەڕێز پ.د. حسین سەعدی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد بە مەبەستی بەدواداچوونی پێداویستییەکانی کۆلێژ کە لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د مازن عبدالخالق و ی. ڕاگر پ.ی.د. سمیر جودت پێشوازی لێکرا.شایانی باسە بەڕێزیان سەردانی گشت بەش و هۆبەکانی کۆلێژی کرد و بە ووردی پێداویستییەکان و داواکاریەکان تاوتۆی کران و گەینرانە سەرۆکایەتی زانکۆ.