به‌ناوی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی تایبەت و هەریەک لە:
– زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین-هه‌ولێر/ کۆلێژی په‌روه‌رده/ به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت.
– کۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی.
– زانکۆی سیگمۆند فرۆید له ڤییه‌نا – نه‌مسا.
بانگهێشتی سه‌رجه‌م هاوڕێیان له پسپۆڕان، بایه‌خپێده‌ران و ئاره‌زوومه‌ندان بۆ به‌شداربوون له یه‌که‌مین کۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ئۆتیزم به ناونیشانی: “شڵه‌ژانه‌کانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم و لێکه‌وته په‌یوه‌سته‌کانی له ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو” ده‌که‌ین که له ماوه‌ی ٢٠ تاوه‌كو ٢١ ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ ده‌به‌سترێت.
به‌شداربوونتان به توێژینه‌وه و ئاماده‌بوونتان وه‌کو میوان خۆشحاڵ و شه‌ره‌فمه‌ندمان ده‌کات و کۆنفرانسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات، هه‌روه‌ک به سوپاسه‌وه داواتان لێده‌که‌ین که ئه‌م بانگهێشتنامه‌یه بۆ زۆرترین که‌س و لایه‌ن و په‌یجه‌کانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته بڵاوبکه‌نه‌وه تا زۆرترین بوار بۆ به‌شداربوونێکی فراوان ده‌سته‌به‌ر بکرێت و هه‌مووان لێی به‌ئاگابن. له‌ڕاستیدا ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و بیر و ڕای زانستی و به‌رچاوڕوونیه بۆ نوێترین ئه‌و هه‌نگاوه زانستیانه‌ی ده‌رباره‌ی شڵه‌ژانه‌کانی شه‌به‌نگی ئۆتیزم و لێکه‌وته په‌یوه‌سته‌کانی و هه‌نگاونان به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی زانستی بۆی.
له‌گه‌ڵ ڕیز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موولایه‌ک
هه‌ر شاد و سه‌رفرازبن
بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر و خۆتۆمارکردن بۆ به‌شداربوون ده‌توانن کلیل له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن…
https://su.edu.krd/events/autism-spectrum-disorder-associated-symptoms-past-present-future-conference?fbclid=IwAR05iZ34vJsVGS3kWZ3uvlWqeMu0uoAlGKfZUlTKm5aGxFt5Kuw92xJ8fjo