ڕێککەوتی 24-01-2024 لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز د. کامران یونس و بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز د. مازن عبدالخالق و بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بریکاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆنسوڵی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و ماموستایانی کۆلێژی پەروەردە و زانکۆی سەڵاحەدین و قوتابیانی بەشی پەروەردەی تایبەت لە کۆلێژی پەروەردە، مەڕاسیمی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی، یەکەمین کۆنفرانسی نێودهوڵهتی هاوبهش دهربارهی شڵهژانهکانی شهبهنگی ئۆتیزم و لێکهوته پهیوهستهکانی له (ڕابردوو – ئێستا – داهاتوو) لە هۆتێل کریستالی هەولێر بەڕێوەچوو.
شایانی باسە کۆنفرانسەکە ماوەی 2ڕۆژ دەخایەنێت و بەیانی 25-04-2024 کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسە.





































