چالاکیەکانی بەشی کیمیا لە مانگی ١ی ٢٠٢٤:
١- بەشداری کردنی بەڕێز پ.د. نبیل عادل فخری لە سێیەمین کۆنفرانسی داهێنان نامە عیراقیەکان کەلە ١٨-١-٢٠٢٤ بەڕێوە چوو لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر لەگەڵ یەکێتی نێودەولی داهێنەران لە عیڕاق لەژێر دروشمی (عێڕاق دادەهێنێ) بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی
High Global Educatiion.
بەشداری بەڕێزیان بەداهێنانەکەی بەناونیشانی
Qualitative and simultaneous determination of gasoline and kerosene using first, second , third and forth derivative spectroscopy بوو.
٢-داهێنان نامەی خوا لێخۆشبوو پ.د. هاشم جلال عزیز بەهەمان شێوە بەشداری پێکرا لە کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی
Determination of antibacterial agents of ofloxacin or moxifloxacin with oxadiazole-2-thione as antimicrobialsalal Azeez .
٣- بڵاوکردنەوەی پەرتووکی زانستی بەناونیشانی الكيمياء و التاكل لەلایەن هەردوو بەڕێزان پ.د. نبیل عادل فخری و پ.ی.د. عیسی اسماعیل احمد بە هاوبەشی لەگەڵ پ.د. کامەران شوکر حسێن لە زانکۆی کەرکوک. شایانی باسە ئەم پەرتووکە وەکو پەرتووکێکی سەرچاوە یان یارمەتیدەر بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی کیمیا لە کۆلێژەکانی زانست لە زانکۆکانی عێراق دیاری کراوە لەلایەن لیژنەی ڕاگرەکانی کۆلێژەکانی زانست لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیڕاق.






