گفتوگۆى نامه‌ى ماسته‌ر له‌ به‌شى زمانى ئینگلیزى به‌ ناونیشانى (Investigating Peer Assessment in EFL Classes: Problems and Strategies) 

له‌ به‌ روارى (30/8/2020) رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ کاتژمێر (10) ى به‌یانى گفتوگۆى نامه‌ى ماسته‌رى قوتابى (زینب حسن رشید) له‌ هۆڵى (کۆبوونه‌وه‌) له‌ کۆلێژى په‌روه‌رده‌ – زانکۆى سه‌لاحه‌ددین – هه‌ولێر ئه‌نجامدرا که‌ له‌ ئه‌نجامدا نامه‌ى قوتابى ناوبراو به‌ چه‌ند گۆرانکاریه‌که‌وه‌ وه‌رگیرا. ئه‌ندامانى لێژنه‌ى گفتوگۆ پێکهاتبوون له‌م مامۆستایه‌ به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌:

  1. پ.ى.د. رۆوف کریم محمود له‌ زانکۆى سلێمانى سه‌رۆکى لێژنه‌
  2. د. لزگین خدر بارانى له‌ زانکۆى دهۆک ئه‌ندام
  3. د. ره‌وشه‌ن ابراهیم دزه‌یى له‌ زانکۆى سه‌لاحه‌ددین ئه‌ندام
  4. پ. د. فاتمه‌ رشید حسن له‌ زانکۆى سه‌لاحه‌ددین ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار

Leave a comment