رۆژی 3شەممە رێککەوتی 18-5-2021 بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژ لە نووسینگەی راگر پێشوازی کرد لە بەڕێزان د.نشتیمان نورالدین سلێمان لە بەشی بیرکاری و د. کاروان وەسمان قادر لە بەشی فیزیا و م. هێمن جمیل مجید لە بەشی کیمیا کە بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستییان بانگهێشت کرابوون و دەستخۆشیان لێکرا.

بەرزکردنەوەی پلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

د.نشتیمان نورالدین سلێمان له  مامۆستا بۆ پروفيسۆرى ياريدەدەر 

د. کاروان وەسمان قادرله  مامۆستا بۆ پروفيسۆرى ياريدەدەر

م. هێمن جمیل مجید لە مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا

 

Leave a comment