سيمينارى به‌شي فيزيك
وێبیناری
Structure related thermodynamic properties in Nanosolids
“كاريگه‌رى پێكهاته جوله‌گه‌رمىله‌سه‌ر خاسيه‌ته‌كانى مادده‌ى نانۆره‌قى”
لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شه‌وى يه‌ك شه‌ممه به‌روارى 30/01/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی
سیمیناری بەش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى
Thesis Gate Research Center
وێبینارێكى ئەنجامدا.
بەڕێز (پڕۆفیسۆر د.مصطفى سعيد عمر) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Structure related thermodynamic properties in Nanosolids).
بابه‌تى سيميناره‌كه په‌يوه‌ندار بوو به مادده‌ى نانۆيه‌كان كه پێكهاتى جياوازه له مه‌ودارى نانۆ دا (1 تا 100 نانۆمه‌تر). مادده‌ى پێكهاته نانۆييه‌كان خاسيه‌تى نوێ و سه‌رنجراكێش پيشان ده‌ده‌ن كه به ته‌واوى جياوازه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ مادده‌ى ئاسايى. خاسيه‌ته‌كانى ماده‌ى نانۆيى پشت ده‌به‌ستێت له‌سه‌ر قه‌باره و شێوه و شێوازى پێكهێنانى پێكهاته‌ى نانۆيى, و به‌م جۆره‌يه ده‌توانرێت له‌ژێر كۆنترۆل بێت. بۆيه مادده‌ى نانۆيى سه‌رنجى زۆرى بۆخۆى كێشاوه له‌به‌ر تواناى پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندن و باشتركردنى ئامێره سه‌رده‌ميه‌كان و ئامێره‌كانى دوارۆژ. ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆ ته‌كنه‌لۆجيايه‌كى زۆر دياوازتر و پێشكه‌وتوو تر كه له هه‌ندێ بواردا هه‌ر به خه‌ياڵ ناهێت.
ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژماره‌ى به‌شداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 100 كه‌س و گفتوگۆى زۆر چاڵاك و ئه‌رێنى له كۆتايى ميتينگه‌كه ئه‌نجامدرا.