چالاكییه‌كانی مانگی دووی 2022 به‌شی ڕێنمایی
1-سیمناری چاره‌سه‌ر به‌هونه‌ر؛ له‌لایه‌ن مامۆستای به‌شی ڕێنمایی كۆلێژه‌كه‌مان سیمینارێك پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی(sad)چاره‌سه‌ر به‌هونه‌ر) كه‌تێیدا مامۆستا تیشكی خسته سه‌ر ته‌كنیكه‌كانی نیگاركێشان و ڕه‌نگكردن و هێماو نوسین و مۆسیقا‌و به‌كارهێنانیان بۆیارمه‌تیدانی نه‌خۆش تاكو بتوانێت به‌شێوازێكی هونه‌ری گوزارشت له‌ده‌رونی خۆی بكات قوڵتر له‌كه‌سایه‌تی خۆیان تێبگه‌ن.
2-سیمینار، له‌لایه‌ن به‌ڕیز(د.لمیاء كمال) سیمینارێك پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی(متلازمه كلاین لیڤین) ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نه‌خۆش له‌م جۆره جۆره دۆخه‌دا ده‌خه‌وێت بۆكاتێكی زۆر كه‌ده‌گاته 22 كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا، هۆكاره‌كانی ئه‌م دۆخه دیارنییه به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی ته‌مه‌ندا دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت.
3-سیمینار، له‌لایه‌ن مامۆستا(عمر حمه احمد) سیمینارێك پێشكه‌شكرا له‌سه‌ژێر ناونیشانی(ڕێبازی قوتابخانه‌ی پێكه‌وه‌یی بۆمافه‌كانی مرۆڤ) كه‌تێیدا ناوبراو به‌وردی تیشكی خسته سه‌رگرنگی تێكه‌ڵكێشكردنی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ به پرۆگرامه‌كانی خوێندندا.
4-سیمینار، له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر(د.مؤيد اسماعیل جرجیس) سیمنارێك پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی(كراهية الذات والآخر وعلاقتها بالميول الأنتحارية لدى المراهقين) كه توێژه‌ر به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی توێژینه‌وه‌كه و ڕق له‌خود و مه‌یلی خۆكوشتن لای قوتابیانی هه‌رزه‌كار له‌قوتابخانه ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی له‌ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر و ئامرازی ئامارگری و پێوه‌رو په‌یوه‌ندی گۆڕاوه‌كان و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كه به‌ڵگه‌ی ئاماری ئاماژه‌داری هه‌یه له‌نێو هه‌رزه‌كاران ڕه‌گه‌زی نێر زیاتر مه‌یلی ڕق له‌خۆبونیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ردا ڕه‌گه‌زی مێ زیاتر ڕقیان له‌كه‌سانیتره.
5-سیمینار، له‌لایه‌ن به‌ڕیز(د.شه‌وبۆ شه‌مسه‌دین)سیمینارێك پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی(پێوانه‌كردنی كاریگه‌ربون به‌كه‌سانی تر له‌لای قوتابیانی زانكۆ) كه‌تێیدا ناوبراو به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌و ئامرازه كانی كۆكردنه‌وه‌و ئامارگری و میتۆدی توێژینه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كان، به‌جۆرێك ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كه‌كانی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ئاستێكی باشی كاریگه‌ر نه‌بون به‌كه‌سانیتریان هه‌یه، جیاوازی هه‌یه به‌پێی گۆڕاوی ڕه‌گه‌ز له‌به‌رژه‌وه‌ندی نمونه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر.
6-نوسین و بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێب، مامۆستای به‌شی ڕێنمایی كۆلێژه‌كه‌مان(عمر حمه احمد) كتێبێكی بڵاوكرده‌وه له‌ژێرناونیشانی(ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌رونزانی ژینگه‌یی) كه‌به‌وردی تێیدا په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ژینگه‌ی گه‌نگه‌شه‌كردووه و كاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی ژینگه له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤ و نه‌خۆشییه‌ده‌رونییه‌كان.



