يەكەم:
رۆژی چوارشەمە ٢-٣-٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢ بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ماتماتیک بە هاوکاری لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەش هەلسان بە پاککردنەوەی بەش و باخچەکانی کۆلێژ.
دووەم:
رۆژی یەکشەمە ١٧ – ٣- ٢٠٢٢ بەرێز دکتۆرە نیشتیمان نورالدین سیمینارێکی ئۆنلاینی بۆ قوتابیانی پۆلی چوار بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی دواین رێنماییەکانی پۆستەر و توێژینەوە.
سێیەم:
رۆژی پێنج شەمە ٣١-٣-٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٩ بەرێز دکتۆرە نیشتیمان نورالدین سیمنارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی پۆستەر و توێژینەوەکانی پۆلی چوارو دواین رێنمایەکانیان.
چوارەم
لە ٢٦ و ٢٧ -٣-٢٠٢٢ بەشێک لە مامۆستایانی بەشی ماتماتیک بەژداریان کرد لە کۆنفرانسی نۆیەمی کۆمەلەی خەواریزمی کە بە هاوکاری زانکۆی کتاب ئەنجام درابوو.
پێنجەم
لە ٢٥و۲٦-۳-۲۰۲۲ سەرۆکی بەشی بیرکاری وجەند مامۆستایەکی بەشی ماتماتیک بەژداریان کرد لە کۆنفرانسی شەشەمی زانکۆی تیشک لەبواری زانستە جێبەجێ کاریەکان.
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/04/viber_image_2022-04-03_22-10-23-022.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/04/viber_image_2022-04-03_22-10-36-516.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/04/viber_image_2022-04-03_22-12-15-163.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/04/viber_image_2022-04-03_22-10-44-483.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/04/viber_image_2022-04-03_22-10-45-710.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/04/viber_image_2022-04-03_22-22-17-898-1024x383.jpg)