بەرێوەچوونی کۆتایی خولی تۆپی پێ ی بچووکراوەی نێوان بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری

بەرێوەچوونی کۆتایی خولی تۆپی پێ ی بچووکراوەی نێوان بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٢/١٩ بە ئامادەبوونی پ.ی.د.جلیل عزیز حمدامین سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەباو مامۆستا ئاڤان بریاردەری بەشی کارەباو زامدار ئازاد بەرێوەری راگەیاندی کۆلێژو محمد خالد نوێنەری قوتابیانی کۆلێژ کۆتایی خولی تۆپی پێ ی بچوککراوە لە نێوان هەردوو بەشی کارەباو بەشی تەلارسازی بەرێوەچوو
لە ئەنجامدا بەشی کارەبا ٣گۆل بەرامبەر بە ١گۆل توانی جامەکە بەدەست بهێنێت
لە کۆتاییدا خەلات بەسەر هەردوولاو ناو بژیوانان دا دابەشکرا وە نوێنەرایەتی قوتابیان خەلاتی تایبەتی خۆیان دابەش کرد
بە ناوی راگرایەتی کۆلێژ بیرۆزبایی لە هەردوو لا دەکەین هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین وە زۆر سوپاسی یەکەی وەرزشی کۆلێژ دەکەین بۆ ئەنجامدان و بەرێوەچوونی ئەم خوولە کە سالانە لە نێوان بەشەکانی کۆلێژدا دەیکاتەوە