وۆرکشۆپێک لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلیژ(د.نژاد احمد حسین)لەبارەی سیستەمی بۆڵۆنا

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۲٠۱۹/۹/۱٠ وۆرکشۆپێک لە لایەن (پ.ی.د.نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژ سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۱۹_۲٠۲٠ ئەنجامدرا. ئەم وۆرکشۆپەی ئەمڕۆ یەکەمین وۆرکشۆپە لە زنجیرە وۆرکشۆپێک کە بۆ بریاردەری بەشە زانستیەکان و مامۆستایانی رێپیشاندەر کە لە لایەن بەشە زانستیەکانەوە دیاری کراون ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ. دواتر وۆرکشۆپی تر بۆ مامۆستایانی قۆناغی یەکەمی بەشە زانستیەکان و قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژ ئەنجام دەدرێت. بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی ۲٠۱۹_۲٠۲٠ سیستەمی بۆلۆنا بۆ قۆناغەکانی یەکەم جێبەجێ بکرێت دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین

Tags