پێشانگای شێوەکار لە بەشی کارەبای کۆلێژی ئەندازیاری کرایەوە

ئەمرۆ پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٧ بە ئامادەبوونی بەرێزان پ.د.شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری راگرو ئەندازیار صلاح الدین فخرالدین جێگری سندیکای ئەندازیاران و پ.ی.د.جلیل عزیز سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەباو نوێنەری قوتابیان و مامۆستایان و قوتابیان پێشانگای شێوەکار لە بەشی کارەبای کۆلێژی ئەندازیاری کرایەوە کەوا مامۆستا نورالدین طە حسێن مامۆستا لەبەشی کارەبا چەندین تابلۆی شێوەکاری تیایدا ئامادە کردبوو بەرێز راگرو یاریدەدەری راگرو جێگر سندیکای ئەندازیاران دەست خۆشیەکی زۆر تایبەتیان لیکرد بۆ کردنەوەی ئەم پێشانگایە

Tags