خوێندنی قوتابییانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن

کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ٢٦ قوتابی بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی ناردوە بۆ ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن، کە خوێندن‌ لەو ئه‌كادیمیایە دوو ساڵە و له‌م ماوەیەدا قوتابییان ته‌نیا بابه‌ته‌ پراكتیكییه‌كان ده‌خوێن ئێستا قوتابیان بەردەوامن لە خوێندن لە ولاتی ئوردن٠

قوتابییان بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆسیان له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێده‌درێت و مۆڵه‌تی فڕۆكه‌وانیان له‌ ئوردن پێده‌درێت٠

قوتابییان چوار ساڵ دەخوێنن، دوو ساڵی یەکەم بەشێوەی مەنهەج لە زانکۆی سەلاحەدین دەخوێنن و دوو ساڵی کۆتاییش لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانی شاهانەی ئوردن دەخوێنن٠

Tags