دەستاو دەست کردنی پۆستی بەرێوەبەری تۆماری کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٧/١٢ دەستاو دەست کردن لەپۆستی بەرێوەبەری تۆماری کۆلێژ لەلایەن بەرێزان مامۆستا سلڤا حکمت دەستی لەکار ھەلگرت و ئەندازیار ایمان احمد دەست بەکاربوو٠

بەرێز راگری کۆلێژ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز سوپاس لەلایەن خۆیەوە سوپاس وپێزانینی بەخشیە مامۆستا سلڤا چونکە لەماوەی رابردوودا زۆر بەسەرکەوتوانە کارەکانی بەجێ گەیاندووە٠

وە بەرێز راگر ھیوای خواست لە بەرێوەبەری نوێ کە لە داھاتوودا کارەکانی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات وپیرۆزبایشی لەناوبراوکرد٠

 

Tags