پۆستەری ئەکادیمی قوتابیانی قۆناغی یەکی بەشی کیمیاو پترۆ کیمیا

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٤، بەشی ئەندازیاری کیمیا و پترۆکمیای کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین هەڵسا بە رێکخستنی کێبرکێ ئامادەکردن وپێشکەشکردنی پۆستەری ئەکادیمی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەک وەک بەشێک لە چالاکی ساڵانەی بابەتی گفتوگۆی ئەکادیمی (Academic Debate). شایەنی باسە نزیکەی ٣٨ قوتانی بە ١٠ پۆستەر بەشداریان کرد. ئەم چالاکیە بە چاودێری لیژنەی زانستی بەش و بە سەرپەرشتی بەرێز م.بروسک فریا علي ئەنجامدرا

Tags