راگری کۆلێژی ئەندازیاری پێشوازی لەبەرێوەبەری ئاوو ئاووڕۆی پارێزگای ھەولێر کرد

ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٧ بەرێز پ.د.شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و بەرێز دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری راگر پێشوازیان لە بەرێزان ئەندازیار زەردەشت عبدالخالق سرسام بەرێوەبەری ئاوو ئاوەڕۆی پارێزگای ھەولێرو ئەندازیار ئومێد عبدالحمید شکر جێگری بەرێوەبەری ئاوو ئاوەڕۆی پارێزگای ھەولێر کرد
بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن و ھیوای خواست کاری ھاوبەش وھەماھەنگیان لە نێواندا ھەبێت
دواتر بەرێز بەرێوەبەری ئاوو ئاوەڕۆ لەلایەن خۆیەوە پیرۆزبایی لە بەرێز راگری کۆلێژ کردو زۆر سوپاسی ئەم پێشوازیەی کرد ئەویش ھیوای خواست کە ھەمانگی زیاتر لە نێوانیاندا ھەبێت بۆ ھەموو کارێک

Tags