سەردانی شاندی کۆلێژی ئەندازیاری بۆ دەستەی ژینگەو وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو دەستەی وەبەرهێنان

سەردانی شاندی کۆلێژی ئەندازیاری بۆ دەستەی ژینگەو وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو دەستەی وەبەرهێنان

لە چەند رۆژی رابردوودا شاندی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بەسەرۆکایەتی بەرێز دکتۆر چەلەنگ حمەرەشید بەرێوەبەری نووسینگەی راوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری لەگەل بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژ لەبواری جیاجیادا سەردانی هەریەک لە سەرۆکی دەستەی ژینگەی کوردستان بەرێز عبدالرحمن صدیق وبریکاری وەزیری ئاوەدان کردنەوە بەرێز ئاگرین عبداللەو بەرێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنان بەرێز سامان عارەب یان کرد.
لەدرێژەی سەردانەکانیاندا باسیان لە بوارە ئەندازەییەکاندا کرد کە دەتوانین کارە راوێژکارکاریەکان و سەرپەرشتی کارەکانتان بۆ بکەین و کاری تاقیگەییمان هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنین تا چەند رێگە پێدراوە
وە هەروەها دەتوانین خول بکەینەوە لە هەموو بوارە ئەندازەییەکان.
باسیان لەوەش کرد کە کۆلێژی ئەندازیاری لە ٩ بەشی سەرەکی پێکهاتوە بۆ نموونە لە بوارە تایبەتیەکانی ژینگەو کۆنکریتی و لە هەر بوارێکی ئەندازەیی وە داوایان لێکردن هەماهەنگیەکی زۆر باشیان هەبێت لە نێوانیاندا