کۆبونەوەی راگرو یاریدەدەری راگری کۆلێژ لەگەل فەرمانبەران و بەرپرسی ھۆبەو یەکە ئیداریەکانی کۆلێژ

رۆژی یەک شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٢ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگرو بەرێز ھێرش محمود ابابکر بەرێوەبەری کارگێری کۆلێژ کۆبونەوەیەکیان لەگەل فەرمانبەران و بەرپرسی ھۆبەو یەکە ئیداریەکانی کۆلێژ کرد
لەسەرەتادا بەرێز راگر زۆر سوپاسی فەرمانبەران کرد کەئەرکی رۆژانەیان زۆر بەباشی بەرێوەدەبەن و باسی لە گرینگی پابەند بوون بەکاتی دەوامی کردو وە ئەو شوێنەی کە پێ یان سپێردراوە زۆر بەباشی بەرێوەی ببەن

دواتر بەرێز یاریدەدەری راگر وتەی خۆی پێشکەشی فەرمانبەران کردو داوای کرد بە رویەکی زۆر خۆش لەگەل قوتابیان و ھاولاتیاندابن و ھەماھەنگی ھەبێت لە نێوان فەرمانبەراندا بۆ راپەراندنی کاروباری قوتابیان و ھاولاتیان
دواتر راو بۆچوونی فەرمانبەران وەرگیرا
لە کۆتاییدا بەرێز راگرو یاریدەدەری راگر زۆر سوپاسی خەمخۆری فەرمانبەران یان کردو ھیوای سەرکەتنیان بۆ خواستن

Tags