سەردانی شاندی زانکۆی تیشک بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

 چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢٦ بەرێزان دکتۆر ئیدریس ھادی سەرۆکی ئەمیندارانی زانکۆی تیشک وبەرێز دکتۆر محمد ئۆزدەمیر سەرۆکی زانکۆی تیشک ودکتۆرە جوان جلال لەزانکۆی تیشک سەردانی پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی راگری کۆلێژی ئەندازیاریان کرد بەمەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن و ھەردوولا باسی پەیوەندی ھابەشیان کرد لەنێوان زانکۆی تیشک و زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی ئەندازیاری٠

دواتر راگری کۆلێژ زۆر سوپاسی ئەو سەردانەی کرد کە پەیوەندیان لەگەل زانکۆی تیشک زۆر پتەو دەکەن لەگشت بوارەکاندا٠

Tags