سەردانی شاندی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

 چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢٦ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان بەرێزان عبدالرحمن علی کوردە نەقیبی ئەندازیاران وصلاح الدین فخرالدین زندی جێگری نەقیب وبۆتان طاھر خۆشناو بەرپرسی پەیوەندیەکان وھەماھەنگی سەردانی پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی راگری کۆلێژیان کرد بەمەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن و باسی رۆلی سەندیکای ئەندازیارانی زۆر نرخاندو داوای ھەماھەنگی زیاتری کرد لەنێوان سەندیکاو کۆلێژ. دواتر بەرێز نەقیبی ئەندازیاران ھەموو ئامادەکاریەکی خۆیان نیشاندا بۆ ئەندازیاران وھیوای سەرکەوتنیان بۆ بەرێز راگر خواست٠

Tags