گۆرانکاری لەپۆستی راگری کۆلێژی ئەندازیاری ئەنجام کرا

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٣ بەئامادەبوونی بەرێز پ.د.کامران یونس سەرۆکی زانکۆ سەلاحەدین وبەرێز پ.د.مصطفی عطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و ئەنجومەنی کۆلێژ گۆرانکاری لەپۆستی راگری کۆلێژی ئەندازیاری کرا پ.د.نژاد احمد حسێن دەستی لەکار ھەلگرت و پ.د.شکر قرەنی عزیز دەست بەکاربوو وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری
لەسەرەتادا بەرێز سەرۆکی زانکۆ دەست خۆشی لە بەرێز دکتۆر نژاد کرد کە لەماوەی رابردوودا زۆر بەرێکوو پێکی کارەکانی بەجێ گەیاندوەو سوپاس وپێزانینی زانکۆی پێ بەخشی٠

دواتر پیرۆزبایێ لەبەرێز دکتۆر شکر کرد وەکوو راگری نوێ ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست٠

Tags