سەردانی بەرێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەرۆ بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٠ بەرێز ئەندازیار ئاری احمد بەرێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەرۆ لەوەزارەتی شارەوانی سەردانی بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری کرد بەمەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردوو خۆشحال بوو بەم سەردانەیان٠

دواتر ھەردوولا باسی زۆر تەوەرو بواریان کردو کۆلێژی ئەندازیاری وزانکۆی سەلاحەدین پالپشتی وەزارەتی شارەوانی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ھەروەھا بەرێز ئەندازیار ئاری احمد بەرێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەرۆ زۆری لا گرینگ بوو کە ھەماھەنگیەکی زۆر باشیان ھەبی لە گشت بوارەکان لەگەل کۆلێژی ئەندازیاری

 

Tags