سەردانی مقدم عبدالخالق لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ناوشار بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١١ بەرێز مقدم عبدالخالق لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوو چۆی ناوشار بەشی رۆژئاوا سەردانی کۆلێژی ئەندازیاری کرد لەلایەن بەرێز راگری کۆلێژ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی پێشوازی یەکی گەرمی لێکرا کە بەرێز راگری کۆلێژ نوسراوێکی ئاراستەیان کردبوو بەمەستی راوەستانی ئۆتۆمبێل وقەلە بالغیەکی زۆر لەبەردەم دەروازەی سەرەکی کۆلێژ بەسوپاسەو بەرێزیان ئامادەکاری و پلانی خۆیان راگەیاند کە چۆن کاربکەن لەرێکخستنی راگرتنی ئۆتۆمبێلی قوتابیانن لەبەردەم دەروازەی کۆلێژو ناو کۆلێژ بەرێزیان ئامادەباشیان پیشاندا کە ھەموو ھاوکاریەکی کۆلێژ بکەن٠

دواتر بەرێز راگری کۆلێژ زۆر سوپاسی کردن و ھیوای خواست ھەماھەنگی زیاتریان ھەبێت لەنێوانیاندا تا خزمەتی قوتابیانی خۆشەویستی کۆلێژەکەمان بکەن٠

Tags