سەردانی نووسینگەی یەکێتی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی یەک شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٤ سەردانی نووسینگەی یەکێتی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین ھەردوو لقی زانستی و مرۆڤاییەکان بەرێزان دەوەن عونی و ھەکار بھرام بۆلای بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری بەمەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن و دەست خۆشی لێکردن وھیوای خواست پەیوەندیەکی زۆر باش لەنێوان یاندا ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرکەوتنی قوتابیان٠

Tags