سەردانی بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن وشاندی یاوەریان بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٥ سەردانی بەرێز دکتۆر ئاگرین عبداللە بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن و بەرێز ئەندازیار بەیار تقی الدین بەرێوەبەر لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو شاندی یاوەریان بۆلای بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز بەمەستی پیرۆزبایی ودەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن و خۆشحالی خۆی دەربری بۆ ئەم سەردانەیان
باسی ھەھەماھەنگی کرا لەنێوان کۆلێژی ئەندازیاری وەزارەتی خوێندی بالاو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن لەبواری ئەکادیمی کۆلێژی ئەندازیاری خزمەتیان پێشکەش بکەن ھەر کێشەو گیرو گرفتێک ھەبێت ھاوکاری یەکتر بکەن٠

Tags