سەردانی راگرو دەستەی ئەمیندارانی پەیمانگای تەکنیکی نۆبل بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ سێ شەمە ٢٠٢٣/٥/٢٣ سەردانی بەرێز پ.ی.م. فیصل عبدالرحمن دھام راگری پەیمانگای تەکنیکی نۆبل بەیاوەری شاندێکی دەستەی ئەمینداران کەپێک ھاتبوون لە بەرێزان مامۆستا احمدو مامۆستا بارزان بەمەستی پیرۆزبایی ودەست بەکاربوونی بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردنوو خۆشحالی خۆی دەربری بەم سەردانەیان
دواتر باسی چەند تەوەرێکیان کرد کە ھەماھەنگیەکی زانستی ھەبێت لەنێوان کۆلێژی ئەندازیاری وپەیمانگای تەکنیکی نۆبل لەرێگای کۆنفراس وسیمینارو توانای مامۆستایان وتوێژینەوەو بێت٠

لەکۆتاییدا ھەردوولا خۆشحالی خۆیان دەربڕی کە لەداھاتوودا لەلایەنی زانستی وسەرچاوە مرۆی ومامۆستایان ھاوکاری یەکتربن وپەیوەندیەکی زۆرباشیان لەنێوانیاندا ھەبێت٠

Tags