سەردانی ئەنجومەنی کۆلێژی تەکنەلۆجی ھەولێر بۆ لای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٤ سەردانی ئەنجومەنی کۆلێژی تەکنەلۆجی ھەولێر بەرێز راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی پ.ی.د.بۆتان ئاسنگەر بەمەستی پیرۆزبایی ودەست بەکاربوونی بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردنوو خۆشحالی خۆی دەربری بەم سەردانەیان
دواتر ھەردوولا باسی چەند تەوەرێکیان کرد کە ھەماھەنگیەکی زۆر باشی زانستی ھەبێت لەنێوان کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین وکۆلێژی تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیک لەرێگای کۆنفراس وسیمینارو توێژینەوەدا زیاتر ھەماھەنگ بن ھەردوولا٠

لەکۆتاییدا ھەردوولا خۆشحالی خۆیان دەربری و لەداھاتوودا پەیوەندیەکی زۆرباش لە نێوانیاندا ھەبێت٠

Tags