سەردانی راوێژکاری فەرمانگەی ھەماھەنگی وبەدواداچوون لەئەنجوومەنی وەزیران بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

 یەک شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٤ سەردانی بەرێزان ئەندازیار تاھیر عبداللە راوێژکار لەفەرمانگەی ھەماھەنگی وبەدواداچوون لەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وئەندازیار سەردار عمر قادر بەرێوەبەری پێشووی ئاودێری ھەولێر بۆلای بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز بەبۆنەی پیرۆزبایی ودەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن وخۆشحالی خۆی دەربڕی بەم سەردانەیان
دواتر باسی ئەندازیاری و زۆر بابەتی تریان گفتووگۆ کرد لەنێوان یاندا٠

Tags