سەردانی شاندی زانکۆی ھەولێری پزیشکی بۆلای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

 سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٨/١ شاندێکی زانکۆی پزیشکی ھەولێر سەردانی بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز یان کرد شاندەکە پێک ھاتبوون لە بەرێزان پ.ی.د.ھاورێ مصطفی یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێری وپ.د.ژیان محمود ابراھیم یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی وپ.ی.د.کاروان محمدامین یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری قوتابیان وپ.ی.د.دلێر رۆستم علی بەرێوەبەری تۆماری گشتی و مامۆستا بروا عبدالرحمن بەرێوەبەری راگەیاندن٠

لەسەرەتادا پیرۆزبایی یان لەبەرێز راگری کۆلێژ کرد بەمەستی دەست بەکاربوونی لە راگری کۆلێژ، دواتر گفتوو گۆی زۆر بابەتیان کرد لە زانستی و خوێندنی بالادا٠

بەرێز راگری کۆلێژ خۆشحالی خۆی دەربری بەم سەردانەیان و ھیوای خواست ھەماھەنگیەکی زۆر لەنێوانیاندا ھەبێت٠

Tags