پێشوازی بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری لەراگری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی دھۆک

ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢ سەردانی بەرێزان پرۆفیسۆر دکتۆر جیمس حسدۆ حیدۆ راگری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی دھۆک ودکتۆر سمدار سالم مجید لەزانکۆی نەورۆز بۆلای بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری بەمەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیاری٠

بەرێز راگری کۆلێژ دکتۆر شکر زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردن وخۆش حال بوو بەم سەردانەیان٠

دواتر باسیان لەھەماھەنگی کرد لەنێوان ھەردوو کۆلێژ لەبواری زانستی و وۆرک شۆپ وبیروو ڕا گۆرینەوەو کە ھەردوو لا پالپشت وھاوکاری یەکتربن بۆ سەر خستنی ئاستی زانستی لەھەردوو کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین وکۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی دھۆک٠

Tags