راگری کۆلێژی ئەندازیاری پێشوازی لەبەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی کۆمپانیای فاست لینک کرد

ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/١٢ بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پ.د.شکر قرەنی پێشوازی لە بەرێز سعد طارق (بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکان كۆمپانیای فاست لینک) کرد , بەمەبەستی دروست کردنى هەماهەنگى لە نێوان کۆلێژى ئەندازیارى و کۆمپانیای ناوبراو لەگەشت بوارەکانى ئەندازیارى  بەتایبەت پرۆگرامسازى و گەیاندن, لەرێگاى ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکى جۆراوجۆر كە قوتابى ومامۆستا تێدا بەشداردەبن . ئەم هەماهەنگیە وەک هەنگاوێک بۆ بەستنەوەى کۆلێژ و زانکۆ بە بازارى کارو زیاتر ئاشنا بوون لە گیرو گرفتەکانی بازارو دۆزینەوەى چارەسەرى تەواو زانستى بۆ کێشەکان٠

لە کوتایى راگری کۆلێژی ئەندازیاری سوپاسى كۆمپانیای (فاست لینک)ی كردو لە کاتێکی نزیکدا لێژنەیەک رادەسپێرێت بۆ دارشتنی ناوەرۆکى هەماهەنگیەک کە لەماموستایانى بەرێزی کۆلێژ پێکدێن٠

Tags