شاندێکی کۆلێژی ئەندازیای سەردانی زانکۆ فرایبێرگی ئەڵمانیایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کاروباری قوتابیان و تۆمار و فاکلتی میکانیک و کاروباری پرۆسەی بۆلۆنیا و پرۆگرامی ئێراسموس کۆبونەوە

بەڕێزان پ.د.نەژاد احمد حسێن ڕاگری کۆلیژی ئەندازیاری، پ. ی. د. محمدطاهر محمدسعید سەرۆکی بەشی میکانیک و میکاترونیک و پ. ی. د. عبدالقادر علی ڕێکخەری پەیوەندیەکانی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترونیک لەگەڵ زانکۆی فرایبەرگی ئەڵمانی، لە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠٢٢ تا ٩/١٢/٢٠٢٢ سەردانی زانکۆ فرایبێرگی ئەڵمانیایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کاروباری قوتابیان و تۆمار و فاکلتی میکانیک و کاروباری پرۆسەی بۆلۆنیا و پرۆگرامی ئێراسموس کۆبونەوە٠
سەرجەم بوارەکانی پرۆسەی بۆڵونیا تاوتوێکران وەک شێوازی ئەنجام دانی ڕاهێنانی قوتابیان لە دام و دەزگاکانی پیشەسازی، پڕۆژەی دەرچوون، بڕوانامەی دەرچوون، خۆێندنی ماستەر و دکتۆرا لە سیستەمی بۆڵونیا و بابەتی کوالێتی و دڵنیایی جۆری و چونیەتی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی خوێندن. لە چەند تەوەرەیەکی تر باس لە رۆڵی مامۆستاکان و قوتابیان و مافەکانیان لە پرۆسەی بۆلۆنیا کرا٠
لایەنی ئەڵمانی لە کۆبونەوەکانی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە سەر پێشکەوتنی جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو یارمەتییەک٠

Tags