کۆبونەوەی راگرو یاریدەدەری راگری کۆلێژی ئەندازیاری لەگەل ئەندازیاران

رۆژی یەک شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٩ بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگرو سەرۆکی بەشەکانی کۆلێژ کۆبوونەوەیان لەگەل ئەندازیارانی کۆلێژ ئەنجامدا
لەسەرەتادا بەرێز راگر زۆر سوپاسی ئەندازیارانی کرد کەئەرکی رۆژانەیان زۆر بەباشی بەرێوەدەبەن و باسی لە پابەند بوون بەکاتی دەوامی کردو وە ئەو شوێنەی کە پێ یان سپێردراوە زۆر بەباشی بەرێوەی ببەن باسی لە گرینگی تاقیگەکانی لە بەشەکان کردوو وە گیرو گرفتی ناو بەشەکان باسی لێوەکرا.
دواتر بەرێز یاریدەدەری راگر وتەی خۆی پێشکەشی بە ئەندازیاران کردو داوای کرد سەرکەو توانە کارەکانیان لەگەل سەرۆکی بەش بەرێوەببەن ھەماھەنگی یەکی باش ھەبێت
دواتر راو بۆچوونی ئەندازیاران وەرگیراو ھەر یەکەیان راو بۆچوونی خۆیان خستە بەر باس
لە کۆتاییدا بەرێز راگرو یاریدەدەری راگر زۆر سوپاسی ئەندازیاران یان کردو ھیوای سەرکەتنیان بۆ خواستن

Tags