فیستیڤاڵی بەهارە و زمان و کلتووری کوردی

 پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١٠ بە میوانداری هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا (مەزهەری خالیقی) و نووسەری دیار مامۆستا (رێبوار سیوەیلی) کە باسێکی تێروتەسەلیان لەمەڕ کەلتوور و مێژوو و شوناسی کورد پێشکەش کرد، هەروەها بە میوانداری هونەرمەندی ئەندازیار کاک (ماهیر ئەمین) کە بە دەنگە رەسەنە زوڵاڵەکەی ئامادەبووانی جۆش کرد بە چەپکێک گۆرانی کوردی، و بە ئامادەبوونی مامۆستا (ئەحمەد کانی) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و (د.محمد شکري) سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان) و (د. نژاد احمد حسین) راگری کۆلێژ و (م. بنیاد خەزنەدار) یاریدەدەری راگر و (ئەمین لاجانی) بەرپرسی ناوچەی ئایندە و (نێچیروان حسین) سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان و میوانان، (فیستیڤاڵی بەهارە و زمان و کلتووری کوردی) بەڕێوەچوو کە چەندین چالاکی کلتووری لەخۆگرتبوو وەک کردنەوەی خیوەتی کوردەواری و پیشانگای فۆتۆگرافی و نمایشی ئەسپ سواری و هەڵپەڕکێ و خواردنی کوردەواری٠

لە کۆتاییدا رێزلێنانی راگرایەتی کۆلێژ بەخشرایە مامۆستا مەزهەری خالیقی و مامۆستا رێبوار سیوەیلی و هونەرمەند ماهیر ئەمین٠

Tags