١- تاقیکردنەوەکە رۆژی دووشەممە (١٠\٢\٢٠٢٠) کاتژمێر (١٢) دوازدەی دوای نیوەڕۆ لە ھۆڵەکانی کۆلێژەکان ئەنجام دەدرێت٠
٢- دەبێت پێشکەشکار (۳۰) خولەک بەر لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لە کۆلێژ ئامادەبێت بۆ زانینی ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکە٠
٣- لەدوای دابەشکردنی پرسیارەکان ڕێگە بەهیچ پێشکەشکارێک نادرێت بێتە ژوورەوە٠
٤- وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە تەنیا بە قەلەم جافی رەنگی (شین) دەبێت٠
٥- هەر پرسیارێک لە دەفتەرێکی جیا و سەربەخۆ وەڵام دەدرێتەوە٠
٦- دەبێت پێشکەشکار بۆ کاتی تاقیکردنەوە بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراو، وەک: (ناسنامەی باری شارستانی، کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، پاسەپۆرت) کەوێنەیەکی نوێی خۆی لەسەر بێت، لەگەڵ خۆی بهێنێت٠
٧- پێشکەشکاران دوای تێپەڕبوونی (٣٠) خوولەک بەسەر دابەشکردنی پرسیارەکان بۆیان ھەیە ھۆڵی تاقیکردنەوە بەجێ بھێڵن٠
٨- ئاخاوتن لەناو هۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە. ئەگەر پێشکەشکار هەر پرسیارێکی هەبوو دەبێت بەهێمنی ئاڕاستەی سەرپەرشتیاری هۆڵەکەی بکرێت، نەوەک چاودێرە بەڕێزەکان٠
٩- نابێت ھیچ لاپەڕەیەکی دەفتەری تاقیکردنەوە بدڕێندرێت یان لێبکرێتەوە. ھەر کە پێشکەشکار دەفتەری وەرگرت ئەوا بە دیکۆمێنتی تاقیکردنەوە ھەژمار دەکرێت٠
١٠- هێنانی مۆبایل وھەموو ئامێرێکی زیرەک بۆ ناو هۆلی تاقیکردنەوە قەدەغەیە٠
١١- دەبێت قوتابی پابەندی ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوە بێت و خۆی بەدووربگرێت لەهەموو جۆرە هەوڵدانێک بۆ گزی (قۆپیە)، بەپێچەوانەوە ناوی لەتۆماری پێشکەشکاران دەسڕدرێتەوە و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە٠
١٢- بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەبردنە ژوورەوەی دەفتەر، کتێب وهەموو جۆرە کاغەزێک نادرێت٠
١٣- خواستنی قەڵەم و پێداویستییەکانی دیکەی تاقیکردنەوە لەناوهۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە٠
تێــــبینی
بۆ دڵنیابوون لە بوونی ناوەکانتان بەبێ کەم و کوڕی لە لیستی پەسندکراوی پێشکەشکاران (دوای پێداچوونەوەی ناوەکان و وردبینیکردنیان لە لایەن لیژنەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا)، ڕۆژی یەک شەممە ٩\٢\٢٠٢٠ سەردان یان پەیوەندی بە کۆلیژ و بەشی پەیوەندیداری خۆت بکات٠
بەهیوای سەرکەوتن