لەلایەن مامۆستایەکی کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی ٧٠دانە کتێبی ئینتەرنێت وکۆمپیوتەر پێشکەشی کۆلێژی ئەندازیاری کرا

ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٣ بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز پێشوازی لەبەرێز پ.ی.د.بەکر شاکر عبداللە لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی کرد کە (٧٠) دانە کتێبی لەبابەتی ئەندازیاری ئینتەرنێت وکۆمپیوتەر پێشکەشی کۆلێژەکەمانی کرد تا قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری سوودی زانستی لێ ببینن ولەلایەن بەرێز مامۆستا سعداللە نوری بەرپرسی کتێبخانەی کۆلێژ وەرگیرا٠

دواتر بەرێز راگری کۆلێژ سوپاس وپێزانینی کۆلێژی ئەندازیاری بەخشیە بەرێز دکتۆر بەکر ودەست خۆشیەکی زۆر گەرمی لێکرد کەوا ئەم کتێبانەی پێشکەشی کۆلێژی ئەندازیاری کرد تا قوتابیان سوودی لێ وەرگرن وھیوای خواست نمونەیان زیاتربێت٠

Tags