گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک کرا

رۆژی یەک شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٢ بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگری کۆلێژ گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک کرا کەوا بەرێز مامۆستا رەمەزان حسێن دەست بەکاربوو وەکوو سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک بەرێز دکتۆر محمد طاھر دەستی لەکارھەلگرت
لە سەرەتادا بەرێز راگر زۆر سوپاسی بەرێز دکتۆر محمد طاھری کرد کە لە ماوەی رابردوودا زۆر خزمەتی بەشی میکانیکی کردوە وەکوو سەرۆکی بەش
دواتر پیرۆزبایی لە بەرێز مامۆستا رەمەزان کردوو ھیوای سەرکەتنی بۆ خواست

دواتر بەرێز یاریدەدەری راگر دەست خۆشی لەھەردوولا کردوو ھیوای سەرکەتنی بۆ خواستن

Tags