کۆمپانیای ھۆنەر چالاکیەکی ئەنجامدا لەکۆلێژی ئەندازیاری بۆ قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری تاھەلی کاریان بۆ دابین بکات

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١١ بە ئامادەبوونی بەرێز دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگری کۆلێژ وبەرێز پ.ی.د.جلیل عزیز سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەباو مامۆستایان وقوتابیان کۆمپانیای ھۆنەر چالاکیەکی رێکخست بۆ قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری تا ھەلی کاریان بۆ بەدەست بھێنن وە چەند قوتابیەک تێیدا بەشدار بوون پێشبرکێ یان کرد لەسەر ٣ ھەلی کاری گیرینگ کە کۆمپانیای ھۆنەر بۆیانی دابین کردوون. ھەروەھا زیاتر لە ٣٠ قوتابی وەرئەگیرێن بۆ دەورەیەکی تایبەت لەلایەن کۆمپانیای ھۆنەرەوە کە ئامادەیان دەکەن بۆ بازاری کار بۆ بەدەست ھێنانی ھەلی کار، وە دواتر خەلاتیان بەسەر قوتابیاندا دابەش کردو وە خەلاتی تایبەتیان بەسەر بەشدار بوانی پێشبرکێیە دابەش کرد
بەناوی راگری کۆلێژی ئەندازیاری زۆر سوپاسی کۆمپانیای ھۆنەر  دەکەین کەوا ھەولیاندا ھەلی کار بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان دابین بکەن ھیوادارین کە سالانە ھەلی کار بۆ قوتابیانمان دابین بکەن و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

Tags