خەلات بەسەر قوتابیانی خولی ھواوی دابەشکرا

ئەمرۆ پێنچ شەمەرێکەوتی٢٠٢٠/١٠/١٥ بەئامادەبوونی پ.د.مستەفا عطار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی پ.د.نژاد احمد حسێن راگری کۆلێژی ئەندازیاری ومامۆستا بنیاد خەزنەدار یاریدەدەری راگر و مامۆستا ماردین عبداللە ب.ئایتی زانکۆی سەلاحەدین و ب.ئەکادیمیای ھواوی د.موید بطرس سەرۆکی بەشی پرۆگرمسازی و د.فاضل توفیق سەرۆکی بەشی کارەبا خەلاتیان دابەشکرد بەسەر ئەو قوتابیانەی کە لەخولی ھواوی بەشداریان کردبوو٠
ئەم خولە بەشێوەی ئۆنلاین بوو بۆ ماوەی(٥) رۆژ تیایدا(٧) قوتابی لەھەردوو کۆلێژی ئەندازیاری وکۆلێژی زانست بەشداری خولەکەیان کردبوو وەپلەی زۆرباشیان بەدەستھێناوە لەخولەکە٠
شایەنی باسە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لە وتەیەکدا باسی توانا بەرزەکانی قوتابیانی زانکۆی بەگشتی کرد کە ھەردەم لەخولەکاندا سەرکەوتون و ئاستی زانستی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین لە بەرز بوندایە٠

وە لەکۆتاییدا دەست خۆشی لێکردن٠

Tags